KDC

شفا بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی نووسەر و سیاسەتمەداری کورد نەجدەت بوڵدان دەکات

شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، ڕۆژی 11ـی تشرینی دووەمی 2026، لە ڕێگەی نووسینگەی دیاسپۆراوە پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی نووسەر و سیاسەتمەداری کورد، خوالێخۆشبوو نەجدەت بوڵدان ئاراستەی بنەماڵەکەی کرد.

لە پەیامەکەدا، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارە و هاوخەمیی قووڵ بۆ بنەماڵەی بوڵدان و کەسوکار و دۆستانی کۆچکردوو، ڕۆڵی خوالێخۆشبووی بەرز نرخاندووە کە لە تەواوی ژیانیدا بە قەڵەم و هەڵوێستی نەتەوەیی، خزمەتێکی بەنرخی بە دۆزی گەلی کوردستان و ئەدەب و هزر و سیاسەتی کوردستانی کردووە، هەروەها جەختی کردووەتەوە کە کۆچی دوایی نەجدەت بوڵدان لەدەستدانێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و نەتەوەیی، لە خودای گەورەش داوای کردووە جێگەی بەهەشت بێت و سەبووری و ئارامی بە بنەماڵە و دۆستانی ببەخشێت.

 

دەقی پەیامەکە:

بۆ بنەماڵەی بەڕێزی نەجدەت بوڵدان

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و سیاسەتمەداری کورد، خوالێخۆشبوو نەجدەت بوڵدانمان بیست.

سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان پێشکەش بە بنەماڵەی بوڵدان، کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانتان دەکەین.

خوالێخۆشبوو نەجدەت بوڵدان، لە تەواوی ژیانیدا بە قەڵەم و هەڵوێستی نەتەوەیی خۆی، خزمەتێکی بەنرخی بە دۆزی گەلی کوردستان و بە ئەدەب، هزر و سیاسەتی کوردستانی کرد، کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو لەدەستدانێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان و بۆ بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و نەتەوەییمان.

لە خودای گەورە داواکارین جێگەی بەهەشت بێت و سەبووری و ئارامیش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان و هەموو ناسیاو و دۆستانتان ببەخشێت.

شفا بارزانی
سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی
لە بارەگای بارزانی
11.11.2026

___

نزیکەی 500 کۆچبەر لە تونێلێکی تەسکی باکووری پاریس دەگوێزرێنەوە 

KDC

تەرمی هاوڕێکەی لە دارستانێکی باکووری سوید فڕێدا و پەیامێکی سەرەخۆشی بە جێهێشت

KDC

چیرۆکی سنوری 1997چیە؟داوایەکی ڕووسیا لەوبارەوە چۆنە؟

Harmn