KDC

لە سەرەتای جەنگەوە ڕوسیا ژمارەی فرۆکە ونبووەکانی ئاشکراکرد

وەزیری پەیوەندییەکانی ڕوسیا ڤیتالی ساڤیلیڤ لەزاری ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسەوە باس لەوەکراوە کە ڕۆژی سێشەممە 78 فڕۆکەی ڕوسی لە دەرەوەی وڵات زەوتکراون، چونکە ڕوسیا توشی کاریگەریی سزا نێودەوڵەتییەکان بوو لەسەر هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا ٠

سزاکان پێداویستی فڕۆکە و پارچەی یەدەگ و خزمەتگوزاری بۆ ڕووسیایان بڕی هێلی ئاسمانی ڕوسیا 515 فڕۆکەیان لە دەرەوەی وڵات بە دەستوورەوە هەیە

ساڤیلیڤ، وتیشی: “ئێمە 78 فڕۆکەمان لە دەست داوە” و ئەوەشی وت، کە فڕۆکەکان لە دەرەوەی وڵات دەستبەسەرکراون و ناگەڕێنەوە بۆ ڕوسیا

ڕووسیا یاسایەکی دەرکردووە کە ڕێگە بە هێڵی ئاسمانی ڕووسیا دەدات کە ئەو فڕۆکەنە بگرێنێتەوە کە لەلایەن کۆمپانیا بیانیەکانەوە لە تۆماری ڕوسیادا بەستراون، بەڵام هێڵە ئاسمانییەکان ناڕازین لە بەکارهێنانی ئەم مافە٠

ئەو وەزیرە ڕایگەیاند کە ڕوسیا 1367 فڕۆکەی هەبوو لەکاتی سەپاندنی سزاکان و ئاماژەی بەوەدا کە نزیکەی 800 فڕۆکەیان ئێستا لەسەر تۆماری ئەو وڵاتەن بەڵام نەیوتووە چەند فڕۆکە لەکۆمپانیا بیانیەکان کە دەست بەسەرکراون٠

___

توشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا 277ملیۆن کەسی تێپەراند،ئەمەریکا بەرزترین ئاستی گیانلەدەستدانی هەیە

Harmn

تەندروستی جیهان هۆشداری لە زیادبوونی تووشبووی ئۆمیکرۆن دەدات

Harmn

ناوەندی ئۆتاوا لە پەرلەمانی کەنەدا یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەنەوە

Harmn