KDC

یۆنان 3تورک بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیردەکات

دەستەڵاتدارانی یۆنان، دەستگیرکردنی سێ هاوڵاتی تورکیایان لە دوورگەی لرۆس بە گومانی بە قاچاخبردنی 98 کۆچبەر بە بەلەم ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە پاسەوانی کەنارئاوەکانی یۆنان بڵاوی کردۆتەوە، دوو تورک بەلەمی کۆچبەرانیان لێخوڕیون، لە کاتێکدا سێیەمیان بەرپرسی هەماهەنگی بووە و دەستگیرکراون.

بەپێی ڕۆژنامەی کاثیمرینی یۆنانی، ئەو سێ تورکە، ڕووبەڕووی تۆمەتی کارکردن لە تۆڕێکی قاچاخی کۆچبەران لە تورکیا بوونەتەوە

___

نامەی ڕۆناڵدۆ لەسەر جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا

Harmn

بەپێی راپرسییەکی نەتەوە یەکگرتووەکان وڵاتان هێشتا باوەشیان بۆ پەنابەران کراوەیە

Karzan

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز

Harmn