KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی سێ هاوڵاتی کورد بەهۆی بەشداریکردنیان لەئاهەنگی نەورۆز دەستگیردەکەن

بەهۆی بەشداریکردنیان لە رێوڕەسمی نەورۆز ئێران سەری سێ هاووڵاتی کورد دەتاشێت

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد، بەهۆی بەشدارییان لە جەژنی نەورۆز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، سێ هاووڵاتیی دیکەی کورد لە شاری سەڵماس دەستبەسەر کران و سەریان تاشرا.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەڵماس، لانی کەم سێ کەسیان بە ناوەکانی، ئەمیر ئەحمەد لوو، محەمەد خان محەمەد لوو و، ئەحمەد خان محەمەد لوو دەستبەسەر کردوون.

جێی باسە، ئەو سێ کەسە، بەهۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری سەڵماس دەستبەسەر کراون و، بێ ڕێزییان پێ کراوە و، تەنانەت قژیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تاشراوە و، پاش وەرگرتنی بەڵێننامە، ئازاد کراون

___

پۆلیسی سوید :تۆڕە تاوانبارەکان لە ستۆکهۆڵم زیادی کردووە

nusar1

ڕوسیا سەربەخۆی کۆماری دۆنیستیک وکۆماری لۆهانسکی ڕاگەیاند

nusar1

هۆڵەندا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە هاوکاری چەند کۆمەڵەیەکی کوردی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرزڕادەگرن

nusar1
KDC

FREE
VIEW