KDC

بەتەقەی چەکدارانی ئێران کۆڵبەرێکی کورد دەکوژرێت

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شنۆ، لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ هەینی 25ی مانگ، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شنۆ، بە ناوی ڕۆستەم خزری تەمەن 25 ساڵ، لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری سەیرانبەنی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ڕۆستەم خزری، لەلایەن ژمارەیەک کۆڵبەر و خەڵکی ناوچەکەوە ڕەوانەی یەکێ لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کراوە.

جێی باسە، ڕۆستەم خزری، خێزاندار بووە و سەرپەرشتیی دایک و برا چووکەکەشی لە ئەستۆ بووە، باوکی ڕۆستەم 20 ساڵ دەبێت کۆچی دوایی کردووە

___

ڕووسیا جێگیری باڵوێزی ئەمەریکای لە مۆسکۆ دەرکرد

nusar1

شۆڕشی ئیبڕاهیم خانی دەلۆ

KDC

تورکیا :12کۆچبەر لە سەرمادا رەقبوونەتەوە

nusar1