KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خاتوو بێریڤان دەکات

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی لاندیستاگ لە هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی خاتوو بێریڤان دەکەن و، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازن.

دەقی پەیامەکە:

لە دوای ھەڵبژاردنەکانی مانگی پێشووی ھەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن، دوێنی پەرلەمانی ئەو ھەرێمە کۆبوونەوە و ئەندرێ کوپەر وەک سەرۆکی پەرلەمان و خاتوو بێریڤان وەک جێگر ھەڵبژێردران.

18هەمین پەرلەمانی ویلایەتی نۆردراین-ڤێستفالن دەستی بەکارکردووە و، لەدانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا، پەرلەمان بە دەنگدانی نهێنی ئەندرێ کوپەری وەک سەرۆکی لاندتاگ هەڵبژاردەوە، کە بە 178 دەنگ بە بەڵێ و 14 دەنگ بە نەخێر و 3 کەسیش بە بێ دەنگ بوون.

لە ڕوانگەی دڵەوە بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی لاندیستاگ لە ھەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن، گەرمترین پیرۆزباییت لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

2ی6ی2022

___

جاشێن رژێمێ جهێ كارێ سه‌دان كاسبكارێن كورد خه‌راب كر

KDC

دیداری نوێنەری كۆنفدراسیۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مەکسیک

Harmn

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز

Harmn