KDC

سویسرا: دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

دوێنێ لە ڕێگای پڕۆگرامی ZOOM، دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، بەسەرپەرشتی بەرپرسی ناوەندەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامدا

بە سەرپەرشتی سەیران کاکەوڵا بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا و، بە ئامادەبوونی دکتۆر بابان ئەلیاسی، سۆران حەسەن، ئاراس ئەمین، ئایدن ڕۆنی، ئایدۆگان ئاینال، عەممار داود، بژار سەعید و لوقمان هەورامی بەڕێوەچوو.

سەرەتای کۆبوونەوەکە باسێک لە کار و بەرنامەکانی پێشوو کرا، هاوکات لیژینەی پەیوەندار بۆ دەستپێکردنی کارەکانی پێشوو هەڵسەنگێندرا و، بڕیاری پێویست لە بارەیانەوە درا.

جێی باسە، دواتر پلان و ئامادەکارییەکان بۆ یادی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان باسکرا و، پێشنیار و بۆچوونەکان وەرگیران، هەروەها بڕیار درا لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوو، بڕیاری پێویستی لە بارەوە بدرێت.

___

شفا بارزانی پیرۆزبایی لە کوردە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید دەکات

Xelan

کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان لە نۆرویج پەیامێک بڵاودەکەنەوە

KDC

بەریتانیا: یانەی وەرزشی ڕەوەندی کوردستانی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

Harmn