KDC

میدیاکانی بەریتانیا : پۆتین دەیەوێت ئۆکرانیا لە دەریای ڕەش جیابکاتەوە

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی میدیا بەریتانییەکان، ڤلادیمێر پۆتن سەرۆکی ڕووسیا، بە دوای جیاکردنەوەی ئۆکرانیایە لە دەریای ڕەش، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سوپای ڕووسیا لە سەرەتای شەڕەکەوە دەستی بەسەر خێرسۆندا گرت.

میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاند، پلانی پۆتن بۆ دابەشکردنی ئۆکرانیایە بەسەر دوو بەشدا و، بێبەشکردنی هەرێمی باکوور لەو سامانەی کە پێویستە بۆ بەردەوام بوون لە جەنگ بێبەش بکات، وەک ئەوەی لە ماوەی گەمارۆی ساڵی 2000ی چێچندا ڕوویدا.

هێزەکانی پۆتن، سەرنجیان خستۆتە سەر ئۆدیسا، کە سێیەمین شاری گەورەی ئەو وڵاتەیە، لەلایەکی دیکەیشەوە شاری میرۆپۆلیشی گەمارۆ داوە.

ئۆدیسا کە شارێکی کەناراوی دەریای ڕەشە و بنکەی سەرەکی دەریایی ئۆکرانیایە، دوای بینینی درووستکردنی دەیان کەشتی جەنگی لە نزیک کریمیا، لەلایەن ڕووسیاوە هێرشی کراوەتە سەر.

___

شاژنی بەریتانیا کۆرۆنا بە پاتایەکی ماندووکەر و سامناک ناودەبات

Harmn

هەولێر: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە مەراسیمی چلەی کەریم ئەحمەد دەکات

Harmn

هه‌ڵمه‌تێك بۆ فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵانی كورد له‌ تاراوگه‌ ده‌ست پێده‌كات

KDC