KDC

باکووری کوردستان: دوومنداڵی دووانەی تەمەن پێنج ساڵ لەگەڵ دایکییان, بەهۆی لەبەرکردنی جلی کوردی دەستگیردەکرێن

پۆلیسی تورک دوو منداڵی جمکی تەمەن 5 ساڵ دەستگیرکردووە و پەنجەمۆری وەرگرتوون.

پۆلیس دەڵێ، هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو دوو منداڵە و دایکیان بۆ ئەوە بووە، کە لە 18ی ئازار، بە جلی کوردییەوە بەشداری ئاهەنگەکانی نەورۆزیان کردووە.

لە دیاربەکر چەندین کەس بە تۆمەتی پۆشینی جلوبەرگی کوردی دەستگیرکراون، ئەو دوو منداڵە جمکە و دایکیان گوازراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بسمیل و، پرسیاریان لە دایکەکە کردووە، کە لە کوێ جلی کوردیان بە دەستهێناوە.

ئەو دایکە دووپاتی کردەوە کە پێشتریش هەر بەو جلانە بەشداری ئاهەنگی نەورۆزیان کردووە و، هیچ تاوان نەبووە.

جێی باسە، دوای لێپرسینەوە، پەنجەمۆر کران و هەردوو منداڵە جمکەکەش لەگەڵ دایکیان ئازاد کران.

دایکەکە بۆ ئەوەی بەشداری لە ئاهەنگەکەدا بکات، دەبو جل بۆ منداڵە دووانەکەی هەڵبکات.

ئەو باوکە، ئاماژەی بە خراپبوونی دەروونی منداڵەکانی کرد بەهۆی دەستگیرکردنەکەوە، وتی: هەر جارێک گوێیان لە وشەی پۆلیس بوو، منداڵەکان بە ترسەوە لەرزان بوون ئایا ئەو شەرم ناکات لە کردنی ئەم کارە لەگەڵ منداڵە گەنجەکان؟

___

”پێشمەرگە لە مێزی گفتوگۆی سەرۆکەکانی جیهاندا”

KDC

KDC: لە یادی تیرۆرکردنی عەبدولڕەحمان قاسملو سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات و ھاوڕێکانی

KDC

ناوەندی رەوەندی كورد لە دەرەوە پشتگیری كاندیدی كورد لە میونیخ دەكات

KDC