KDC

یۆنان : پۆلیس کۆچبەران ناچار دەکات هاوکارییان بکەن

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، هەندێ لە کۆچبەران ئاشکرایان کردووە، کە ناچارکراون بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی و هەڵمەتێکی نایاسایی دژ بە کۆچبەران لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی یۆنانەوە، تا بەکاربهێنرێن.

لەمبارەوە شەش کۆچبەری سوری و مەغریبی بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ئاشکراییان کردووە، کە هێزەکانی پۆلیسی یۆنان بەڵێنی مانەوەیان پێداون ئەوەش لەبەرانبەر ئەوەی هاوکارییان بکەن بە چوونیان لە چالاکییەک بۆ ڕووباری ئیڤرۆس تا شوێنگەی کۆچبەران ئاشکرا بکەن، بەچاوی خۆیان ئەو هێرشەی پۆلیسی یۆنانیان بینیوە، کە بە زۆرەملێ کۆچبەران ناچار دەکەن بۆ تورکیا بگەڕێنەوە.

لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەکانی ئەوروپا لەوانە، ڕۆژنامەی گاردیان و ڕاپۆرتەکانی وایت هاوس و لومۆندی فەرەنسی و، دێر شپیگڵی ئەڵمانی، بەڵگەی گونجاویان بەدەست هێناوە، کە شایەتی ئەو پیاوانە و دەستبەسەرکردنیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە پشتڕاست کردۆتەوە.

ئەسینا ڕۆژی دووشەممە ئەنقەرەی تۆمەتبار کرد، کە لەسێ ڕۆژی ڕابردووەوە بە هەوڵدان بۆ ناردنی نزیکەی 1130 کۆچبەر لە دەریای ئیجەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی بەندەری یۆنان بەلەمەکانیانیان بینیوە، لە ماوەی دیاریکراودا دیپۆرتیان کردوونەتەوە.

جێی ئاماژەیە، لە مانگی پێنج دەسەڵاتدارانی یۆنان ڕایانگەیاند، کە لە نزیک سنووری تورکیا و لە یەک ڕۆژدا، ڕێگری لە 600 کۆچبەر لە پەڕینەوەی دەریای ئیجە بەرەو یۆنان کراوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە تورکیاوە هاتوون، لەمانگی یەکەمی ئەمساڵدا لەسەدا 30 لەهەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو زۆرتر بووە.

سۆران حەسەن

___

بەریتانیا چەکی نوێ بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات

nusar1

دەستەكا دەمكی بۆ فیدراسونا نڤێسەرين كوردستانی ل ئەمریكا و کەنەدا ھات راگەھاندن

nusar1

ئیتڵاعات بە زۆر دەیانەوێ تاوانی کوشتنی کەسێک بخەنە ئەستۆی ئافرەتێکی کورد

KDC