KDC

وەرچەرخانێکی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ،ڕیفراندۆمی گەڕانەوە بۆڕووسیا

سەرۆکی هەرێمی لوگانسک-ی هەڵوەشاوەی ئۆکرانیا، ڕایگەیاند، کە هەرێمەکەی دەتوانێت ڕیفراندۆمێک ئەنجام بدات بۆ چوونە پاڵ ڕووسیا، دوای ئەوەی مۆسکۆ ئۆکرانیای داگیرکرد.

لە زاری ئاژانسە هەواڵییەکانی ڕووسیاوە، بێرگنیک، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە پێیوایە لە داهاتوویەکی نزیکدا، ڕیفراندۆمێک لە خاکی کۆماری (جیاخواز) ئەنجام دەدرێت، کە ڕای خەڵکی بۆ چوونە پاڵ فیدراسیۆنی ڕووسیا وەردەگیرێت، “دڵنیام کە ئەمە بەو شێوەیە دەبێت”.

ڕووسیا لە کۆتایی مانگی شوباتدا، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد و، تێیدا تێبینی کرد کە ئەم هەنگاوە بە مەبەستی بەرگریکردنە لە کۆمارە خۆبەراییەکانی دۆنێتسک و لوگانسکی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە.

___

ئاگادارییەک بۆ ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئۆتاوا و دەوروبەری

Harmn

سبەی تەرمی محەممەد ڕەحمان خەیلانی دەگاتەوە هەولێر

Karzan

دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی بەرگری منداڵ لاواز دەکات

KDC