KDC

بانکی ناوەندی ڕووسیا هاک دەکرێت

بە گوێرەی ماڵپەڕی “ھاک ڕید”، گرووپێکی ھاککەری سەر بە ئەنانیمۆس، نزیکەی ٢٨ گێگابایت بەڵگە و دۆکیۆمێنتی دارایی بانکی ناوەندی ڕووسیایان ھاک کردووە، ئەوەش وەک تۆڵەیەک بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا.

ئەو بەڵگانەی ھاک کراون، ئێستا ھەموو کەسێک دەتوانێت تەماشایان بکات، لە ٢٣ی ئاداردا گرووپی ئەنانیمۆس ڕایگەیاند بوو، بانکی ناوەندی ڕووسیا دەکەنە ئامانج و، ٣٥ ھەزار دۆکیۆمێنێت بڵاودەکەنەوە.

ئەو گرووپە بە ڤلادیمێر پۆتینیان گوت، ئێمە نھێنییە ئابوورییەکانی تۆمان لایە، دەبێت لە ترسدا بلەرزیت پۆتین”.

بۆ سەلماندنی ھاکەکەیان، گرووپەکە چەند کۆپیەکی لە دۆکیۆمێنتە ھاککراوەکانیان بە زمانی ڕووسی لە تویتەر بڵاوکردەوە. ئەو داتایانەی بڵاوکراونەتەوە کۆنترینیان دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٩ و، قەبارەی دۆکیۆمێنەتەکان ‌ھێندە گەورەیە، پێویستی بە چەندین و شارەزا و کاتێکی زۆر ھەیە بۆ پێداچونەوەیان

___

سەرۆکی خاچی سوری نێودەوڵەتی داوایەک لە ڕوسیا دەکات

nusar1

پاش ٦٦ ساڵ نەوەیەکی بارزانی نەمر سەردانی ڕادیۆی کوردی یەریڤان دەکات

nusar1

پێشبینی پاشەکشەی ئۆمیکرۆن دەکرێت

nusar1