KDC

کۆمسیۆنی کاروباری پەنابەران داوا لە وڵاتان دەکات ،کە دەرگاکانیان بۆ هاوڕەگەزخوازان کراوابێت

کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕۆژی جیهانی دژی هاوڕەگەزخوازان و گۆڕینی ڕەگەز، کە بە ڕەگەزی سێیەم ناودەبرێن، داوادەکات کە هەموو ئەو کەسانەی بەهۆی ئاڕاستەی سێکسی، یا جۆری سێیەمی ڕەگەزی لە وڵاتی خۆیان دووچاری جیاکاری و توندوتیژی دەبنەوە و، ناچارن لە وڵاتەکانیان ڕابکەن، داوای لە وڵاتان کرد کە دەرگاکانیان بۆ ئەو پەنابەرانە بە کراوەیی بمێنێتەوە.

وەک بەشێک لە ڕۆژی جیهانی دژی هاوڕەگەزخوازان و ڕەگەزی سێیەم، کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە گرینگی بە هەموو ئەو کەسانە بدرێت، کە بەهۆی جۆرێکی دیاریکراو لە چەوساندنەوە و جیاکاریی لە وڵات دەردەچن.

لە راگەیەندراوی بەرپرسی کۆمسیۆنی پەنابەران هاتووە، تەنانەت کاتێ هەوڵ دەدەن شوێنێکی ئارام و سەلامەتی بدۆزنەوە، زۆرجار ڕووبەڕووی مەترسییەکان دەبنەوە، لەوانە توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی، جیاکاریی و، زۆرجار تاکە شتێک کە (هاوڕەگەزخواز، دوو ڕەگەزەکان) پەنای بۆ ببەن هەڵهاتنە.

هەروەها لە زۆرێک وڵاتان هێشتا چوونە ناو پەیوەندی هاوڕەگەزخوازان نایاساییە و، لە هەندێ وڵات ئەوانەی کە بەو جۆرە پەیوەندیانە تێوەگلاون، تەنانەت بە مردن سزا دەدرێن و چەندین وڵات هەن، کە یاسای جیاکارییان لە دژی ڕەگەزی سێیەم پەیڕەوکردووە.

سۆران حەسەن

___

لەبەر ئەم هۆکارە خانمە چالاکوانێکی کورد ئازاد دەکرێت

KDC

کارو چالاکیەکانی مانگی 10 کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی

KDC

دانیمارک: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ پەرلەمانتارێکی پارتی سۆسیالست دیمۆکراتی دانیمارک کۆبوونەوە

Harmn