KDC

کۆبوونەوەی نێوان لاڤرۆڤ و کۆلیبا ئەنجام دەدرێت 

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ پێدەچێت لە ماوەی دوو هەفتەدا لەگەڵ دیمیترۆ کۆلیبا، هاوتا ئۆکرانییەکەی کۆببێتەوە، ئەمڕۆ تورکیاش رایگەیاند، میوانداریکردنی ئەو دوو لایەنە لە سەرەتای هەفتەیەی دابێت دەکرێت.

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی: “ڕەنگە لە ئاستێکی بەرزتردا، بەلایەنی کەمەوە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە، لە ماوەی هەفتەیەک، یا دوو هەفتەدا، کۆبوونەوەیەکی ئەنجام بدرێت”.

ئەوەشی گوت: “ئەوەی گرینگە ئەوەیە، کە هەردوولا کۆببنەوە و لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی ڕێکبکەون، تورکیا حەزدەکات وەک نێوەندگیرییەکی ڕاستگۆیانە میوانداری کۆبوونەوەی دوو وەزیری دەرەوە بکات”.

تورکیا کە پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ هەرسێ لایەنی ئۆکرانی و ڕووسیا و ناتۆ هەیە، وەک نێوەندێک خۆی دامەزراندووە و، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە میوانداری لاڤرۆڤ و کۆلیبای لە شاری ئانتالیای باشوور کردووە.

___

ئاسمانەکانی ئەوروپا بە ڕووی فرۆکە ڕووسیەکاندا دادەخرێن

Harmn

ناوەندی برۆکسل سەردانی بریندارانی هیرشە ڕەگەز پەرەستییەکەی تورک دەکەن

Harmn

وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانان دژی داعش کۆ دەبنەوە

KDC