KDC

ئۆرشەلیم پۆست:ئەردۆگان سەرکۆنەی هێرشەکانی سەرئیسرائیل دەکات

ئۆرشەلیم پۆست بڵاویکردەوە، رەجیب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا، هێرشەکانی ئەم دواییانەی بە ئامانجگرتنی ئیسرائیلییە مەدەنییەکانی بە توندی شەرمەزار کرد.

ڕۆژنامەکە، دەڵێت، ئەردۆگان لە کاتی پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیسحاق هەرزۆگ هاوتا ئیسرائیلییەکەی، ئیدانە و سەرەخۆشی خۆی دەربڕیوە.

ڕۆژنامەکە لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاند، کە سەرۆکی تورکیا سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی هێرشە تیرۆریستییەکانی هەفتەی ڕابردووی کردووە، کە لە سێ ڕووداوی جیادا 11 کەس کوژراون.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئیدانەکردنی سەرۆکی تورکیا لە کاتێکدایە، کە هەوڵەکان بۆ بوژاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تورکیا لەگەڵ ئیسرائیل ڕوو لە زیادبوون دەکەن.

جێی باسە،ئەردۆگان سەردانەکەی مانگی ڕابردووی هێرزۆگی بۆ تورکیا، بە خاڵێکی وەرچەرخانی پەیوەندییە درێژ خایەنەکانی نێوان هەردوو وڵات وێناکرد.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان : بەزۆرینەی دەنگ ،ئەندامێتی ئێرانیان لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان وەرگرتەوە و لەو شوێنەدەرکرا

Harmn

ئەڵمانیا کەناڵی RT ڕووسی داخست

Harmn

یارییەکانی ئەمڕۆ

Harmn