KDC

بەریتانیا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن بانگهێشتی گەورەترین کۆنسێرتی گۆرانی کوردی کرا

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا، بانگهێشتی گەورەترین کۆنسێرتی گۆرانی کوردی کرا، کە چەند هونەرمەندێکی کورد تێیدا بەشدار بوون.

ئێوارەی یەکشەممە، ڕێککەوتی 18ی6ی2023، بەختیار وەیس نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا، بانگهێشتی گەورەترین کۆنسێرتی گۆرانی کوردی لە ئۆپیرا هۆڵاند پارکی کنزنگتن ـی لەندەن کرا.

ئەو کۆنسێرتە، کە لەلایەن کۆڕبەندی کولتوری کوردی لە بەریتانیا ڕێکخرابوو، لە چوارچێوەی هەفتەی کولتوری لەندەن پێشکەش کرا، کە تێیدا هونەرمەندان، هونەر محەمەد جەزا، دڵنیا ڕەزازی، هەردی عوسمان عەلی، نەورۆز و لەنجە عەلی بەشداری بوون و، سەروەت کۆیی مایسترۆ، ڕزگار خۆشناو، زانای سەنتوور و چوار میوزیکژەنی دیکەش ئامادەی بوون.

جێی باسە، لەو کۆنسێرتە کولتورییەدا، نزکەی 600 کەس ئامەدەی بوون، کە بە گۆرانی و میوزیکی کوردییەوە، شەوە ئاهەنگێکی خۆش تا درەنگانێک بەردەوام بوو.

___

‎لەبەردەم بینای قائیمقامی شاری بینگهامتۆن، لە ولایەتی نیویۆرک، ئاڵای کوردستان بە شێوەی فەرمیی هەڵکرا 

KDC

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنیارێکی بە ناونیشانی کاریگەری سۆشیالمیدیا لە سەر ئینتیمای نیشتمانی سازکرد

nusar1

سویسرا سزاکانی سەر ڕوسیا توندتر کرد و هاوکاری بۆ پەنابەران زیاتر دەکات

nusar1