KDC

جۆ بایدن: فەرمانم کرد بە وەشاندنی گورز لە دژی میلیشیاکانی سەر بە ئێران

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی رۆڤین ریڤلین، لە کۆشکی سپی گوتی، لە ماوەی دەسەڵاتی مندا ئێران بە هیچ شێوەیەک چەکی ناوکی بەدەست ناهێنێت.

بایدن، جەختی کردەوە کە پابەندبوونی ئەمریکا بەرامبەر ئیسرائیل پتەوە و، بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ ئیسرائیل لەپێناو بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە.

دەربارەی بۆردوماکردنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بایدن ئەو رەخنانەی رەت کردەوە کە لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە ئاراستەی کرا دەربارەی دەسەڵاتی یاسایی بۆ فەرمانکردن بەو بۆردومانە، لەو بارەیەوە گوتی: “ئەو دەسەڵاتەم هەیە، خۆم فەرمانم بە ئەنجامدانی ئەم گورزانە کرد لە دژی میلیشیاکانی سەر بە ئێران”.

___

سویسرا شێوەیی گۆڕاوی کرۆنا (دەلتا) ڕوو لە هەڵکشانە

KDC

سەرۆکی هەرێم بۆ ئەم پرسە بانگهێشتی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان دەکات

KDC

کەشتی پێنجەمی ئەمەریکا گەیشتە دەریای سوور

KDC