KDC

جۆ بایدن: فەرمانم کرد بە وەشاندنی گورز لە دژی میلیشیاکانی سەر بە ئێران

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی رۆڤین ریڤلین، لە کۆشکی سپی گوتی، لە ماوەی دەسەڵاتی مندا ئێران بە هیچ شێوەیەک چەکی ناوکی بەدەست ناهێنێت.

بایدن، جەختی کردەوە کە پابەندبوونی ئەمریکا بەرامبەر ئیسرائیل پتەوە و، بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ ئیسرائیل لەپێناو بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە.

دەربارەی بۆردوماکردنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بایدن ئەو رەخنانەی رەت کردەوە کە لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە ئاراستەی کرا دەربارەی دەسەڵاتی یاسایی بۆ فەرمانکردن بەو بۆردومانە، لەو بارەیەوە گوتی: “ئەو دەسەڵاتەم هەیە، خۆم فەرمانم بە ئەنجامدانی ئەم گورزانە کرد لە دژی میلیشیاکانی سەر بە ئێران”.

___

ئەمەریکا نیگەرانە لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن تیرۆریستانەوە

KDC

پێشمەرگەکانی دیموکرات درۆنێکی ئێران تێکدەشکێنن

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دوورگەی یۆلاندی وڵاتی دانیمارک دامەزرا

Harmn