KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان : سێ هەفتەیە خانمە کوردێکی بەشداربووی ڕێوڕەسمی نەورۆز ئازادنەکراوە

سێ هەفتەیە ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی سنە دەستگیرکراوە، ئەوەش لە دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز لەو شارە، هێشتا ئازاد نەکراوە.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕینی سێ هەفتە لە دەستبەسەرکرانی مەستورە مستەفا موبارەک، کە یەکێکە لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە، هێشتا لە بەندی گشتی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ئەو شارە ڕاگیراوە.

واباس دەکرێت ،کە مەستوورە مستەفا، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبە حکوومەت تۆمەتبار کراوە.

مەستوورە مستەفا موبارەک، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی مارس، دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵانی ئەو شارە و، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

___

فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی گەورەترین سەیرانی هاوینە لە هۆڵەندا ساز دەکات

Karzan

سوید: کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ وەزیری دەرەوە کۆبونەوە

Harmn

لە ماوەی چوار ڕۆژدا یۆنان چەندین بەلەمی کۆچبەری بە زۆر ناردۆتەوە تورکیا

Harmn