KDC

ڕوسیا فرۆکەخانەی دنیپرۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بۆردومان دەکات

ئەمڕۆ یەک شەممە سوپای ڕووسیا بۆردومانی فڕۆکەخانەی دنیپرۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کرد و بەتەواوەتی وێرانی دەکات

بەرپرسێکی خۆجێیی ڕایگەیاند، فڕۆکەخانەی دنیپرۆ کە شارێکی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیایە، بە بۆردومانێکی نوێی ڕوسیا بەتەواوی وێران بووە”

“هێرشێکی نوێ بۆ سەر فڕۆکەخانەی دنیپرۆ”، ڤالانتاین ڕێژنیچینکۆ، سەرۆکی بەڕێوبەرایەتیی سەربازیی شارەکەی لەسەر تەلگرام نووسی هیچ شتێک لەو ناوە نەماوە فڕۆکەخانەکە خۆی و ژێرخانی نزیک تێکشکێنرا وتیشی: «ئێمە کاردەکەین بۆ ئەوەی ژماردنی قوربانییەکان بزانین »

پێشتر ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس لەزاری وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە ڕایگەیاند ،کە هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانی ڕوسیا کاروانێکی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چەکی دژەفڕۆکەی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هەلیکۆپتەرەهێرشبەرەکان کەی-ئەی-52 چەک و کەلوپەلی سەربازی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە”

ئاژانسە هەواڵییەکە ڕایگەیاند، وەزارەتی بەرگری ڤیدیۆیی کۆپتەری هێرشبەرەکانی کەی ئەی ئەی-52ی بڵاوکردەوە کە لە بەرزایییەکی زۆر نزمدا دەفڕین

___

نەرویج: نوێنەری کۆنفیدراسیۆن پێشنیاری بۆ سەرۆکی پەرلەمان کرد سەردانی هەولێر بکات

nusar1

ئەڵمانیا لە لوتکەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە ژمارەی داواکاری مافی پەنابەری

KDC

کەڕووی ڕەش لە عێراق ڕوو لەزیاد بوونە

KDC