KDC

لەسەر ئەم پرسە ئەمەریکا و ئێران دەست بە دانوستان دەکەن

نید پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، کە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ دانوستاندن لەنێوان بەرپرسانی وڵاتەکەی و ئێران، هەیە.

نید پرایس ئاماژەی بەوەداوە، کە دانوستاندنەکان بۆ یەک ئامانجن، ئەویش بریتییە لە ئازادکردنی هاووڵاتییە ئەمەریکییەکان لە ئێران، کە بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە دەستگیر کراون.

هەروەک گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتوویەتی، ئەو دانوستاندنانە جیاوازن لە دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی هەردوو وڵات لە ڤیەننا، کە بە مەبەستی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ناوکی و گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ رێککەوتنەکە، دەکرێن.

ئەمەریکا لەو دانوستاندنانەدا، هەوڵ دەدات بەرپرسانی ئێران رازی بکات، کە لە ماوەیەکی کەمدا هاووڵاتییە ئەمەریکییە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکات، بەو پێیەی ئەو وڵاتە کەیسی ئەو دەستگیرکراوانە بۆ بەرژەوەندی سیاسیی لە دژی ئەمەریکا، بەکار دێنێت.

___

سوید لێدوانێکی سەرۆکی ئۆکرانیا رەتدەکاتەوە

Harmn

مەڵباتی کۆچکردوو زێدان خەڵەف خەلیل سوپاسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکەن

Harmn

وڵاتانی ئەورووپا هێزێکی بەرگری تایبەت درووست دەکەن

KDC