KDC

ڕۆژهەڵاتی کورستان :دووکچە نەوجوانی کورد دوای ئەشکەنجەدانیان ئازاد دەکرێن

دوو کچی مێرمنداڵی خەڵکی مەهاباد، کە هەفتەی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر ئازاد کراون.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو کچی مێرمنداڵی خەڵکی گوندی کۆسە کەرێزی شاری مەهاباد، بە ناوەکانی پەریسا سپاهی تەمەن ١٧ ساڵ و، کەویار ئەلیاسی تەمەن ١٨ ساڵ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتڵاعات ئازاد کراون.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو کچە مێرمنداڵە، لە کاتی دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات، بە سەختی ئەشکەنجە دراون و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کراون.

پەریسا سپاهی و کەویار ئەلیاسی، دوای ئازاد کردنیشیان، دووجار بانگ کراونەتەوە ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەهاباد و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

ئەو دوو مێرمنداڵە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ئەپریلی ٢٠٢٢، لەگەڵ سێ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی عیرفان زولفی نیا ١٨ ساڵە و خەڵکی سەقز، یوسف حەشرەتی ٢٢ ساڵە و مەنسوور کانی ڕەشی ٣٢ ساڵەی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر کرابوون.

جێی باسە، چارەنووسی سێ هاووڵاتییەکەی دیکە دیار نییە.

___

یونیسێف: زیاتر لە دوو لەسەر سێی دانیشتوانی لوبنان هەڕەشەی تینوەیەتی لەسەرە 

KDC

فێرگەی وەرزشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چەندین مێرمنداڵ و لاوی کوردی پێگەیاندووە

Harmn

یەکێتی ئەورووپا: ئێمە بەکارهێنانی کۆچبەران وەک کارتی فشار بۆ مەبەستی سیاسی ڕەتدەکەینەوە

KDC