KDC

ئیسرائیل چوار سەد هێرشی دژ بە ئێران ئەنجام داوە

هێزەکانی ئیسرائیل، لە ساڵی 2017ەوە بە سەدان جار هێرشی دژ بە هێزەکانی ئێران لە سوریا و شوێنەکانی دیکە ئەنجام داوە.

بەرپرسانی ئیسرائیل، دووپاتیان کردەوە، کە وڵاتەکەیان لە ساڵی 2017ەوە 400 هێرشیان کردووەتە سەر ئێران لە ناوچە جیاوازەکان، کە زۆربەیان لە سوریان و لە ساڵی 2017ەوە 300 کەسیان کوشتووە، لەوانە سەرکردە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە.

کارمیت ڤالێنسینسی، توێژەر لە پەیمانگای ئیسرائیلی بۆ لێکۆڵینەوەی ئاسایشی نەتەوەیی، گوتی ئەم هەڵمەتە بووە هۆی کشانەوەی زۆری هێزەکانی ئێران لە شوێنەکانی نزیک سنووری ئیسرائیل بۆ ناوچە ئارامەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا.

هەروەها جەختیشی کردەوە، کە ستراتیجێکی کاریگەرە، بەڵام بەس نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تێکەڵبوونی ئێران لە سوریا و ئەو هەڕەشانەی ئەو وڵاتە.

شیکەرەوە سەربازییەکانی دیکە، دەڵێن، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شوێنە سەربازییەکانی ئێرانیان لە سوریا پەکخستووە.

بنکە بێفڕۆکەوانەکان و مووشەکی ورد

لە نێو ئەو ئامانجانەی کە لەو هەڵمەتانەدا پێکراون، بریتی بوون لە سیستمی بەرگری ئاسمانی ڕوسیا و بنکە بێفڕۆکەوانەکان، کە لەلایەن ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێن و، سیستمی موشەکی ورد کە ئامانجی چەکدارانی حزبوڵا بوو لە لوبنان.

هەروەها بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی شیکاری ئاسایشی نۆرسستار، کە دەزگایەکی ڕاوێژکاری ئیسرائیلییە، زیاتر لە 300 کەسیان کوشتووە، کە بریتین لە فەرماندە سەربازییەکانی ئێران و سەربازانی سوریا و چەتەکانی سەر بە تاران.

ئیسرائیل بە دەگمەن بە شێوەیەکی فەرمی ئەو جۆرە هێرشانە پشتڕاست دەکەنەوە، بەڵام بە بەردەوامی دووپاتی دەکەنەوە، کە بەردەوام دەبێت لە بەرپەرچدانەوەی هەوڵەکانی ئێران بۆ پتەوکردنی پێگەی سەربازی خۆی لە سوریا.

___

وڵاتانی جی 7هەڕەشە لە ڕووسیا دەکەن

nusar1

کەڕووی ڕەش لە عێراق ڕوو لەزیاد بوونە

KDC

لەندەن : ڕەوەندی کوردستانی ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرزڕادەگرن

nusar1
KDC

FREE
VIEW