KDC

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: 40%ی دانیشتوانی جیهان خۆراكی پێویستیان پێناگات


ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی 3 (سێ) ملیار كه‌س كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 40٪ی كۆی دانیشتوانی جیهان و مرۆڤایه‌تی، ناتوانن خۆراكی ته‌ندروست به‌ده‌ستبهێنن.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس له‌وتارێكی ڤیدیۆییدا، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی خۆراكه‌وه‌ رایگه‌یاند، 40٪ ی مرۆڤایه‌تی ناتوانێت خۆراكی ته‌ندروست به‌ده‌ستبهێنن، كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ 3 (سێ) ملیار كه‌س، به‌گشتیش برسێتی له‌زیادبوندایه‌ و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست خراپی خۆراكی و قه‌ڵه‌وییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن له‌زیادبوندان
وتیشی، “به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و ئه‌و كێشه‌ ئابورییانه‌ی كه‌ دروستیكردون بارودۆخی ناوچه‌كان به‌گشتی تێكچون، به‌جۆرێك له‌ ئاستی جیهاندا 140 (سه‌د و چل) ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست كه‌می خۆراكه‌وه‌ ده‌ناڵێنن

___

لە ویلایەتی ئایداهۆی ئەمریکا کەسێک تەقەی لە خەڵک کرد  

Karzan

بایدن داوا لە هاوڵاتیانی دەکات ،بەزووترین کات ئۆکرانیا بەجێبهێڵن

Harmn

پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی دۆخی پەنابەرانی کورد لە وڵاتی لیتوانیا دەکات

KDC