نزیکەی ١٤٥ پارێزەری پسپۆڕی کاروباری پەنابەری لە سوید، ناڕەزاییان بەرامبەر توندکردنەوەی یاساکانی پەنابەری و کەمکردنەوەی یارمەتیی یاسایی، بڕیاریان داوە ئەرکی نوێی پارێزەرایەتی بۆ داواکارانی پەنابەری وەرنەگرن.
بایکۆتەکە دوای ئەوە دەستی پێ کردووە، کە حکوومەتی سوید سیستەمی دابینکردنی پارێزەری بۆ پەنابەران هەڵوەشاندووەتەوە و لەبری ئەوە، تەیا دوو تا سێ کاتژمێر ڕاوێژی یاسایی بۆ پەنابەران دیاری کردووە.
سەندیکای پارێزەرانی سوید پێیان وایە، سیستەمە نوێکە مافی پەنابەران دەخاتە مەترسییەوە. لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرایەتیی کۆچی سوید دان بەوەدا دەنێت، بایکۆتەکە بووەتە هۆی کێشەی گەورە لە دابینکردنی پارێزەر بە شێوەیەک، کە هەندێک پەنابەر لە کاتی پێویستدا پارێزەریان بۆ دیاری نەکراوە.

