KDC

پرۆژە ناوازەکانی ماڵباتێکی کورد لە رووسیا، ڤڵادیمێر پوتین سەرسام دەکەن 

لە رێوەرەسمێکی تایبەتدا، لە ٨٧٩-یەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری مۆسکۆدا، بە بەشداری ڤڵادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا و سێرگی سەبیانین، ماڵباتی کوردی نیشتەجێی مۆسکۆ”زەلیمخان موتسۆیێڤ” پرۆژەی دریم ئایسلاندی سەرئاوەڵڵایان کردەوە.

پوتین لە کاتی کردنەوەی پرۆژەکەدا، وێڕای پیرۆزبایی، سەرسامی خۆی بە پرۆژەکانی ئەم ماڵباتە کوردە دەربڕی و گووتی:  لەماوەی مانگێکدا، نزیکەی یەک ملیۆن و نیو کەس سەردانی ئەم دورگەیە دەکەن، بەڕاستی جێگای سەرنجە، من پیرۆزباییتان لێدەکەم. بیرمە کە ئێوە پێشتر باستان لە پلانەکانی  گەشەپێدان کرد، کارێکی سەرکەوتووانەیە و خۆشحاڵم  لە مۆسکۆ کارەکانتان بەباشی بەڕێوە دەچێت).

لە بارەی پرۆژە نوێیەکەیانەوە، ئەمیران زەلیمخان موتسۆیێڤ، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی دوورگەی خەونەکان رایگەیاند، دوای ئەوەی شەش ساڵ لەمەوبەر پرۆژەی دورگەی خەونەکان بەشێوەی داخراو کرایەوە، ئێستاش دریم ئایسلاندی سەر ئاوەڵا کرایەوە، کە لەسەر ئاستی جیهان، ئەم پرۆژەیە لە ریزبەندی پێنجەمدایە. موتسۆیێڤ ئەوەشی خستەروو  کە پرۆژەکەیان رەهەندێکی نوێ لە ژینگەی شار و کات بەسەربردنی خێزانی دەستەبەر دەکات و دەرفەتی کاریش بۆ ١٨٠٠ کەسی دیکە فەراهەم دەکات..

جێی وەبیرهێناوەیە ئەم ماڵبەتە لە ساڵی 2020 بە ئامادەبوونی ڤڵادیمێر پوتین دورگەی خەونەکانیان کردەوە کە مەزنترین پرۆژەیەی یارییەکان لەسەر ئاستی ئەورووپا و رووسیا، هەروەها لە ساڵی 2023 گەورەترین مەلەوانگەیان لەسەر ئاستی رووسیا لە مۆسکۆ کردەوە و لە ساڵی 2025یش بە ئامادەبوونی پوتین گەورەترین چەرخ و فەلەکیان لەسەر ئاستی جیهان لە شاری مۆسکۆ کردەوە.

 

خۆشەوی محەممەد

 

___

بەریتانیا :ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنفراسی تایبەت بە کورد دەکەن

Harmn

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنیارێکی بە ناونیشانی کاریگەری سۆشیالمیدیا لە سەر ئینتیمای نیشتمانی سازکرد

Harmn

چەکدارانی سەر بە سوپای تورک، خانەوادەیەکی کوردی عەفرین دەڕفێنن

KDC