KDC

ئەمەریکا پێشوازی لە دانوستانەکانی لیژنەی دەستووری سوریا دەکات

ئەمەریکا پێشوازی لە دانوستانەکانی نێوان ئۆپۆزسیۆن و ڕژێمی سوریا لە جنێف سەبارەت بە لیژنەی دەستووری ئەو وڵاتە دەکات.

ناد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئێوارەی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە دەستپێکردنی خولی شەشەمی دانوستانەکانی جنێف لە نێوان حکوومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن دەکات.

پرایس بە پێویستی زانی ڕژێمی سوریا و سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن، بە شێوەیەکی بنیاتنەرانە لە جنێف پەیوەنی بەردەوامیان هەبێت، لەگەڵ بڕیارنامەی ژمارە 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان.

وێنی دووشەممە لە شاری جنێفی سویسرا، خولی شەشەمی کۆبووبەوەی لیژنەی دەستووری سوریا، بە سەرپەرشتی گیر بیدرسۆن، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سوریا دەستی پێکرد، ئەوەش بە ئامانجی چارەکردنی کێشەی سوریا کە لە ساڵی 2011 و لە کاتی خۆپیشاندانەکان بە ناوی بەهاری عەرەبی دەستی پێکردووە.

جێگەی باسە، وابڕیارە هەرسێ لایەن پشنیارەکان لە بارەی دەستوری نوێی سوریا گفتوگۆی لەسەر بکەن.

سۆران حەسەن

___

ئەڵمانیا: ڕەوەندی کوردستانی ڤۆلفسبۆرگ بەشداری ئاهەنگێک دەکەن

Harmn

سویدییەکان دوادەکەن یاسا سەروەربێت

Harmn

یەکێتی ئەوروپا :گفتوگۆکانی دۆسیەی ئەتۆمی پێویستیان بەڕیاری سیاسیە

Harmn