KDC

ئەمەریکا و بەریتانیا لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتی بەکارهێنانی چەکی کیمییای لەلایەن هێزەکانی ڕوسیا دەکەن

وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا ڕایانگەیاند کە لێکۆڵینەوە لەو ڕاپۆرتانە دەکەن ،کە هێزەکانی ڕوسیا لە شاری ماریۆپۆلی ئۆکرانی چەکی کیمیایی بەکارهێناوە
هەرچەندە هێزەکانی لۆهانسکی بە پاڵپشتی هێزەکانی ڕوسیا گەمارۆی شاری ماریۆپۆلیان داوە و لە ناوەندی شار هێزەکانی ئۆکرانیا بەردەوامن لە بەرگریی و فرۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بەردەوام بۆردومانی هێزە گەماردراوەکە دەکەن

وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند ،وڵاتەکەی لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشەکە و پێشهاتەکان دەکات

هەروەها وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند لەندەن کرێملین بەرپرسیار سەرەکی دەزانێت ،ئەگەر ڕاپۆرتەکان ڕاست بن

لەلایەکی ترەوە دەنگۆی دوا پەیامی هێزەگەماردراوەکەی ئۆکرانیا لە ماریۆپۆل رەتکرایەوە
لەمبارەوە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا میخایلۆ پۆدۆلیاک لە تویتەرێکدا نوسیویەتی ” سەربازە ئۆکرانییەکان گیریان خواردووە و گەمارۆدراون ،بەڵام هێزەکانی ئۆکرانیا بەردەوامن لە بەرهەڵستی سوپای ڕووسیا لە ماریۆپۆل کە یەکێک لە گرنگترین بەندەرەکانی دەریایی ئۆکرانیا ،ئەو دەنگۆیانەی سۆشیال میدیا کە باس لەوەدەکەن کە دواپەیامیان بڵاوکردبێتەوە دوورە لە راستییەوە

هەروەها بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ماریۆپۆل ،بۆ یەکەم جار هێزی دەریایی ڕووسیا موشەکی 122 ملم گراد-ئێم هێزی دەریایی خۆی لە نزیک بەندەری ماریۆپۆل بەکارهێناوە
ئەمەو ڕاگەیاندنەکانی ڕوسیا باس لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە موشکە دەکەن ، کاریگەری و بەهێزی لەمەودایەکی کە کێشی سیستەمەکە دەگاتە 13 هەزار و 700 کیلۆگرام، کە مەودای دورهاوێژی 20 هەزار مەترە و لە 90 مەتردا وردی ئامانجەکە دەپێکێت
وەزەرەتی بەرگری ڕوسیا لە گرتە ڤیدۆییەکە جۆری ئەو موشکە (راجیمە)بڵاوکردۆتەوە ،کەلە کەنارەئاوییەکان بەرەو شاری ماریۆپۆل بەکاردەهێنرێت

سۆران حەسەن

___

ئاگاداریەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستانیانی لە وڵاتی ئۆکرانیا نیشتەجێن

nusar1

ئێران ناوی قاسم سلێمانی لەسەر هەندێ شوێنە گشتییەکانی سنە دادەنێت

KDC

ڕوسیا یەکەم ئەفسەری هەواڵگری لە شەڕی ئۆکرانیا لەدەستدا

nusar1