KDC

گومان لە بانکێکی سویدی دەکرێت,کە 100ملیۆن یۆرۆی بۆ وەزیرێکی ڕووسی سپی کردبێتەوە

ئۆفیسی داواکاری گشتی ئیستۆنی، گومان دەکات کە بەڕێوەبردنی لقی ئیستۆنی بانکی سوید، لە ساڵی 2014-2016دا 100 ملیۆن یۆرۆی سپی کردبێتەوە، ئەوەش بە گوێرەی هەواڵی ئیستێ ئێکسپرێس، کە پەیوەندیان بە وەزیرێکی پێشووی حکوومەتی ڕووسیاوە هەیە.

بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەکە، ئەو پارە سپی کردنەوە پەیوەندی بە میخائیل ئەبیزۆڤ، وەزیری پێشووی حکوومەتی ڕووسیاوە هەیە و، نۆ کەس لە بەڕێوەبەرە باڵاکانی بانکەکە بەو تاوانە تۆمەتبارکراون، لە کاتێکدا هەموو گومانلێکراوەکان نکۆڵی لە تاوانەکە دەکەن.

___

تا ئێستا یۆنان تەرمی 7 کۆچبەری نقومبووی دۆزیوەتەوە

KDC

ئافرەتانی کۆچبەر رووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە

KDC

لە ئاکامی هێرشێکی سوپای ئەسەد چەندین کەس دەبنە قوربانی

KDC