KDC

ئێران: سزای بەسەر دوو هاووڵاتی کورد سەپاند

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی نەغەدە، کە زستانی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی هەواڵی هەنگاو، دوو هاووڵاتی کورد، بە ناوەکانی ئەحەد مەولوودی و حوسێن خەلیانی، لەلایەن دادگای شۆڕشی نەغەدە، سزای پێنج مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپێندراوە.

ئەم سزایە، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکوومەتی ئێران لە ڕێگەی لایەنگرییان لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بەسەر ئەو دوو کەسەدا سەپێندراوە.

___

ئیتڵاعات پێنج هاووڵاتی کورد دەستگیر دەکات

KDC

ئێران : هیچ مەرجێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دانانێین

KDC

دوو هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵات دوای گەڕانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە دەستگیردەکرێن

Harmn