KDC

ئێران لەماوەیەکی کەم دەبیتە خاوەنی چەکی ناوەکی

راپۆرتێکی گۆڤاری “Foreign Policy”ی ئەمریکی پێشبینی ئەوە دەکات ئێران یەک مانگی ماوە بۆ گەیشتن بە چەکی ناوکی، هەروەها راپۆرتەکە هۆشداری دا لە کەمتەرخەمی ئیدارەی جۆ بایدن کە رەنگە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هان بدات بەرەو کێبڕکێیەکی نوێی چەکی ناوکی.

بەپێی راپۆرتەکە، گەورە بەرپرسانی ئەمریکا ترسی ئەوەیان هەیە کە ئێران بە کردار خەریکە پەنا دەباتە بەر پلانی “ب” کە ئەویش دواخستنی دانوستانەکانە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئامادەکاری دەکات بۆ گەیشتنی خێرا بە چەکی ناوکی.
ھەروەھا راپۆرتەکەدا ھاتووە، هەموو سەرچاوە ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە حکوومەتی نوێی ئێران سوورە لەسەر ئەوەی ئێران لەژێر ناونیشانی بەردەوامبوونی دانوستانەکان لەگەڵ رۆژئاوا ئێران بکاتە “وڵاتێکی ناوکی”.

___

واشتن و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی گفتۆگۆکانی ڤێنا لە بارەی بەرنامەی ناوکی ئێران دەکەن

KDC

لە پێناو جارێکی دیکە دەرچوونەوەی ئەردۆغان هەوڵی دەستکاری دەستوور دەدرێت

KDC

دوو گەنجی کورد دەستگیردەکرێن

nusar1