KDC

یەکەیەکی حیسابی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت

جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، دامەزراندنی یەکەیەکی حیسابی لە وەزارەتی پێشمەرگە تەواو بووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ ئەوەی ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت.

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا بڕیار دراوە یەکەیەکی حیسابی دامەزرێت و ھەموو ھێزی پێشمەرگە لەوێ مووچەی خۆیان وەربگرن، ئەمەش لەپێناو ئەوەی کە پێشمەرگە تەنھا یەک یەکەی حیسابیی ھەبێت و ماوەیەکی زۆرە کاری لەسەر دەکرێت و تەواویش بووە.”

لیوا قارەمان شێخ کەمال گوتیشی: “ئەو یەکەی حیسابییە کارەکانی تەواو بووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ ئەوەی ئەوانیش ڕەزامەندیی لەسەر بدەن و دواتر بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە لە ھەموو سێکتەرەکاندا چاکسازی بکات، یەکێک لەوانە دامەزراندنی یەکەیەکی حیسابییە بۆ وەزارەتی پێشمەرکە کە ئێستا ئەو یەکەیە  دامەزراوە.

___

دەستەڵاتی باڵای شیعە هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەنی سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ رەت دەکاتەوە

KDC

ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆن وێبنارێکی لەسەر خۆپیشاندانەکانی ڕەوەندی کوردستانی ڕێکخست

Harmn

ڕێبین مارف بە پشتیوانیی سەرۆکی ناتۆ چاوی لە پەرلەمانی ھۆڵەندایە

Karzan