KDC

یەکەیەکی حیسابی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت

جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، دامەزراندنی یەکەیەکی حیسابی لە وەزارەتی پێشمەرگە تەواو بووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ ئەوەی ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت.

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا بڕیار دراوە یەکەیەکی حیسابی دامەزرێت و ھەموو ھێزی پێشمەرگە لەوێ مووچەی خۆیان وەربگرن، ئەمەش لەپێناو ئەوەی کە پێشمەرگە تەنھا یەک یەکەی حیسابیی ھەبێت و ماوەیەکی زۆرە کاری لەسەر دەکرێت و تەواویش بووە.”

لیوا قارەمان شێخ کەمال گوتیشی: “ئەو یەکەی حیسابییە کارەکانی تەواو بووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ ئەوەی ئەوانیش ڕەزامەندیی لەسەر بدەن و دواتر بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە لە ھەموو سێکتەرەکاندا چاکسازی بکات، یەکێک لەوانە دامەزراندنی یەکەیەکی حیسابییە بۆ وەزارەتی پێشمەرکە کە ئێستا ئەو یەکەیە  دامەزراوە.

___

سوید:زۆرینەی پەرلەمان داوای توندکردنەوەی یاسای لێسەندنەوەی منداڵ لە دایک و باوکانیان دەکەن

Harmn

مۆسکۆ :ئەلێکس نافالینی بەرهەڵستکاری پۆتین دادگایی دەکرێتەوە

Harmn

سەرۆک بارزانی..قیبلەنمای وەفا و تاقە ئومێدی گەلێکی تینووی ئازادی

Karzan