KDC

ئیتلاعات هەڕەشە لە باوکی ئەو بەندکراوە دەکەن ،کە ئاگری لە خۆی بەردابوو

دوابەدوای خۆسووتاندنی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ماکۆ و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، کەمال درەفشی باوکی ئەو بەندکراوە، لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بانگکراوە و هەڕەشەی لێکراوە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەممەد درەفشی بەندکراوی تەمەن ٣٨ ساڵی خەڵکی ماکۆ، کە هەفتەی ڕابردوو بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو و، بەهۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ئورمیە گوازرابووەوە، سەرلەنوێ گەڕێنراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی ماکۆ.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی درەفشی، بە رێکخراوەکەی ڕاگەیاندووە، کە بنەماڵەی درەفشی، هەتا ئێستا نەیانتوانیوە چاویان بە محەممەد بکەوێت و، ڕۆژی ڕابردووش بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین چوونەتە گرتووخانەی ماکۆ، بەڵام بەرپرسی گرتووخانەکە رێی نەداوە، کە کوڕەکەیان ببینن و، وتوویەتی، کە گرتووخانە چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وتووە، کە کەمال درەفشی باوکی محەممەد، ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن ئیتڵاعاتی ماکۆوە بانگکراوە و، وێڕای لێپرسینەوە، هەڕەشەیان لێکردووە کە نابێت لەگەڵ هیچ میدیایەک قسە بکات و، دەبێت ئەوەی ئەو هەواڵەی بڵاو کردووەتەوە، پێیان بناسێنێت.

___

پێشانگایەکی ھونەری ھاوبەشی کوردی – ئەڵمانی

KDC

کیێڤ بۆ مۆسکۆ :تەرمی زیاتر لە 1500سەربازی ڕوسیامان لەبەردەستە

nusar1

نه‌وت ده‌گاته‌ 100 دۆلار

KDC
KDC

FREE
VIEW