KDC

بەریتانیا: حکومەت پلانی هەیە ،یەکەم کۆمەڵە کۆچبەر بۆ ڕواندا ڕەوانە بکات

ئەمڕۆ شەممە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن ڕایگەیاند کە ٥٠ کۆچبەر ئاگادارکراونەتەوە کە ئەوان یەکەم کۆمەڵە کۆچبەری نایاسایی دەبن کە گەشتی ڕواندا دەکەن وەک بەشێک لە سیاسەتی پەنابەران ،و دووبارە نیشتەجێکردنەوەیان کە لەلایەن حکومەتی بەریتانیا ئەنجام دەدرێت

هەروەها جۆنسۆن ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەو پابەند دەبێت بە پلانەکە، هەرچەندە ئەو پێشبینی کرد کە ڕێکاری یاسایی دژی ئەنجام بدات لەلایەن بەرهەڵسکارانییەوە،بەپێی ئەو ڕێککەوتننامەیەی کە مانگی ڕابردوو ڕاگەیەندرا، خەڵک پێیان وایە بە نایاسایی چوونەتە ناو بەریتانیاوە بۆ پەنابەرێتی لە ڕواندا دادەنرێت

ئەم سیاسەتە لەلایەن ئۆپۆزسیۆن و گرووپەکانی مافی مرۆڤەوە ڕەخنەی زۆری لێگیراوە

لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی بەریتانیا لەلێدوانێکیدا بۆ بی بی سی ڕایگەیاند کە 50 کۆچبەر ئاگادارکراونەتەوە بۆ ڕواندا بنێرن ،بەڵام لەماوەی 14 ڕۆژدا مافی تێهەڵچوونەوەی بڕیارەکەیان هەیە

___

بۆ یەکەمجار سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەڵێ، لەگەڵ پێشمەرگە شانە نووستووەكانی داعش لە نێو دەبەین

KDC

گروپێکی ژنانی سەر بە کۆنفدراسیۆن رۆژی جیهانی ئافرەتانیان بە جلوبەرگی کوردی پیرۆز ڕاگرت

Harmn

پێچ سەربازی تورکیا کوژران و بریندار بوون

KDC