KDC

پەنابەران گرتووخانەیەکی سوید پڕ دەکەن

دەزگای زیندانەکانی سوید، رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی دەستگیرکراوانی پەنابەرە موسڵمانەکان ناچار بوون مەلای زیادە لە گرتووخانەی هێلسینگبۆرگ دامەزرێنن.

لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا ژمارەی دەستگیرکراوانی گرتووخانەی هێلسنگبۆرگ لە ٤٤ پەنابەرەوە بۆ ٣٣١ پەنابەر زیادی کردووە، ئەوەش فشارێکی بەرچاوی لەسەر ئەو مەلایانە دروست کردووە، کە بابەتی ئایینی ئیسلام پێشکەش بەو تاوانبارانە دەکەن.
مەلا نازر بە ماڵپەڕی کۆمپیسی سویدی ڕاگەیاند: “ئێمە باسی هەموو شتێک بۆ ئەو دەستگیرکراوانە دەکەین، بەڵام زۆرێک دەیانەوێت فێری نوێژکردن یان باسکردنی ئایینی ئیسلام بن”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پێشتر دەگمەن بووە منداڵێکی تەمەن 15 ساڵ لە گرتووخانەکاندا ببینرێت، بەڵام ئێستا ئەوە نییە و منداڵە پەنابەرەکان زیاتر بە هۆکاری تاوانی جیاوازجیاواز دەستگیر کراون.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی پارتی دەکەن

Harmn

ئەمریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە مینەسۆتا-مۆورهەد دامەزرا

Harmn

کۆنفیدراسیۆن لە ٣٦هەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سەرکردەیەکی کورد بەیاننامەیەک بڵاو دەکەنەوە

Harmn