KDC

بەریتانیا: فێرگەی وەرزشی Kurdish FC بۆ منداڵان دەستیان بە ڕاهێنان کرد

لەچوارچێوەی چالاکییەکان و گرنگیدان بە بواری وەرزشی منداڵان ،ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا یەکەم فێرگەی وەرزشی بەناوی Kurdish FC بۆ منداڵان بەبەشداری نزیکەی 80منداڵ کردۆتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێککەوتی 19.03.2023 لە شاری نیوکاسڵی بەریتانیا ،بەبەشداری نزیکەی 80 منداڵ یەکەم ڕاهێنانیان بۆ یاری تۆپی پێ ئەنجام دەدەن ،لە بەرنامەشدایە کارو چالاکییەکانیان فراوان بێت

جێی باسە فێرگەی وەرزشی Kurdish fcی سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری نیوکاسڵی بەریتانیا، زیاتر لە ساڵێکە لەلایەن راهێنەر موفید جەوهەر بەڕێوەدەبرێت،یەکەم فێرگەی وەرزشیان بۆ منداڵ کردۆتەوە کە جێیی هیوای منداڵانی کوردەلە دەرەوە

___

ئەڵمانیا: کارمەندی کۆمپانیایەکی گواستنەوەی پارە ملیۆنان ئیرۆ دەدزێت

KDC

ئەڵمانیا: سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکات

Harmn

هۆڵەندا: پرسنامەیەک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە بۆ خاتوو چیمەن نەقشبەندی

Harmn