KDC

ئەمریکا: ناوەندی ڤێرجینیا چالاکییەکی کولتورییان ئەنجامدا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤێرجینیا بە ئامادەبوونی ئەندامانی ناوەند و ژمارەیەک هاوڵاتیی نیشتەجی ئەو دەڤەرە، ڕۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی بەرز و پیرۆز نرخاند.

ئێوارەی ١١ـی ئاداری ٢٠٢٤، لە ئۆفیسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ناوەندەكە و ژمارەیەک هاوڵاتی نیشتەجیێی ئەو دەڤەرە، ڕۆژی جلوبەرگی کوردییان بەرز نرخاند.

جێی باسە، لە گردبوونەوەکەدا باس لە بەرفراوان کردنی پانتایی هاوکاری و هەماهەنگی کۆکردنەوە و سوود وەرگرتنی تواناکانی کوردانی ئەو دەڤەرە کرا، ئەوەش بۆ ئاشناکردنی گەلانی دیکەی ناوچەکە بە کولتوری بەرزی کورد.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورستانی لە سویسرا کۆبونەوە

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دوسلدۆرف گردبوونەوەیەکی بۆ یادی ئاڵای کوردستان سازدا

KDC

لەندەن: ڕێکخراوی کانگا خێزانە کوردەکانی بۆرۆی کرۆیدن و دەوربەری ئاگاداردەکاتەوە

Harmn