KDC

تورکیا چالاکوانێکی سیاسی کوردی رادەستی ئێران کردۆتەوە

چالاکوانێکی سیاسی کورد لەلایەن حکوومەتی تورکیا ڕادەستی ئێران کراوەتەوە و، لە گرتووخانەی ناوەندی ئورمیە دەست بەسەر کراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، ناوەڕاستی لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، چالاکوانێکی سیاسی بە ناوی سەعید میرزایی 45 ساڵ، لەلایەن وڵاتی تورکیاوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە، لەوێش بۆ گرتووخانەی سیاسیی ناوەندی ئورمیە گوازراوەتەوە و دەست بەسەر کراوە.

تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر کاتی ڕادەستکردنەوەی ئەو چالاکوانە سیاسییە کوردە، کە لەلایەن تورکیاوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لە بەر دەست نییە و نەزانراوە.

دوای بە دواداچوونەکانی رێکخراوی هەنگاو، دەرکەوتووە کە سەعید میرزایی خەڵکی گوندی گوندک مڵای ئورمیەیە و، نزیکەی چوار ساڵ پێش لەگەڵ بنەماڵەکەی لە هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە تورکیا.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی هاوژین و منداڵەکەی سەعید میرزایی لە بەردەستدا نییە.

سەعید میرزایی ساڵی 2003 چووەتە هەرێمی کوردستان و بووەتە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و، نزیکەی چوار ساڵ پێشتر هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتووە

___

دوای مانگێک لە دەستگیرکردنی ئیتلاعات هونەرمەندێکی کورد ئازاد دەکات

nusar1

نەمسا: ناوەندی ڤێنا بەشداری مەراسیمی یەکی ئایاریان کرد

nusar1

سوید: لەسەر پەلاماردانی پۆلیس چەند پەنابەرێک سزادران ودوای تەواوکردنی ماوەی سزاکەیان دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە

nusar1