KDC

ئۆکرانیا ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی لە شاری ماریۆپۆل ڕاگەیاند

رێککەوتنی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بۆ کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی لە شارێک ئەنجام درا

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆکرانیا ڕێککەوتنێکی سەرەتایی ڕاگەیاند بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی، تا هاوڵاتیانی مەدەنی بتوانن ئەمڕۆ شاری ماریۆپۆل بەجێبهێڵن، هەروەک سەرۆکی شارەوانی شارەکە هیوای خواست نزیکەی 6 هەزار کەس لەشارەکە ماون و گەمارۆدراون، دەربازیان بێت.

ئیرینا فێرشتشوک جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا گەیشتۆتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ ڕوسیا سەبارەت بە کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ دەرچوونی ژنان و منداڵان و بەساڵاچووانی شاری گەمارۆدراوی ماریۆپۆل.

ئێف پی ئۆ ڕایگەیاند، وا چاوەڕوان دەکرێت خەڵکی مەدەنی لە ڕێگەی ڕاڕەوەکەوە بۆ شاری زاپۆرۆگیا بڕۆن.

لە ڕۆژی شەممەوە هیچ ڕێڕەوێکی مرۆیی لە ئۆکراینا نەکراوەتەوە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتن لەگەڵ ڕوسەکا،ن کە هێرشەکانیان لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا چڕتر کردووەتەوە.

___

تەرمی گەنجێک لە رووباری راین دۆزرایەوە و گومان دەکرێت گەنجەکە خەڵکی هەولێر بێت

Karzan

سەرۆکی خاچی سوری نێودەوڵەتی داوایەک لە ڕوسیا دەکات

Harmn

ئۆکرانیا :زیاتر لەیەک ملیۆن کەس ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپا بوون

Harmn