KDC

ئیتڵاعات چەند هاووڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکات

چوار هاووڵاتی کوردی خەڵکی نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و تۆمەتەکانیشیان دیار نییە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی کۆیکانی سەر بە شاری نەغەدە بە ناوەکانی چەکۆ قەلەندەری تەمەن 38 ساڵ و، حسێن خەلیانی تەمەن 25 ساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەو شارە دەستگیرکراون.

هاوکات هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات لە گوندی یونسەلیان، هاووڵاتییەکیان بە ناوی واحید مەلوودی و لە نێو شاری نەغەدەش هاووڵاتییەکیان بە ناوی مەسعوود خەلیفانی دەستگیرکردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە، بە بێ پێشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستگیرکراون و ماڵەکانێشان لە لایەن ئەو هێزانەوە پشکێندراوە.

جێی باسە، هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستگیرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەو چوار کوردە لەبەر دەستدا نییە.

___

ئێران هاووڵاتییەکی دیکەی کورد دەستگیر دەکات

KDC

نزیکەی ٤ هەزار هاووڵاتی عێراقی تێوەگلاون لە کێشەیەکی فێڵ و ساختەکردن لە ئەمریکا

KDC

ڕۆژئاوای کوردستان :-چەکدارە بەکرێگیراوەکانی تورکیا ئاویش وەک چەکێک دژی بەکورد بەکاردێنن

KDC