KDC

تورکیا: ڕۆژنامەنوسێک بەهۆی بڵاوکردنەوەی ناسنامەی بەرپرسی هەواڵگری ئەردۆگانەوە دەستگیرکرا

نووسینگەی داواکاری گشتی ئەستەنبوڵ، بە تۆمەتی بە دەستهێنانی داتای کەسی بە نایاسایی، سزای زیندانیکردنی بۆ ڕۆژنامەوان ئیبراهیم حسکۆ ئۆغلو دەرکردووە و دەستگیرکراوە.

حسکۆ ئۆغلو چەند ڕۆژێکیش پێش ئێستا، گوتی، کە هاککەرەکان دوو مانگ پێش ئێستا پەیوەندیان پێوە کردووە و، پێیانوتووە، کە داتای چەند بەرپرسێکی دیاری حکوومەتیان دەستکەوتووە، لەوانە ناسنامەی نوێیان.

حسکۆ وێنەی ناسنامەی کەسایەتییەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و بەرپرسی هەواڵگری هاکان ڤیدان-ی تویت کردووە، کە بەوتەی ئەو، لە نێو ئەو زانیارییانەیە کە هاککەرەکان پێداون.

لە پاش بنەمای ڕاپۆرتێکی دژ بە حسکۆل بۆ ئەو بڵاوکراوەیە، دوێنێ سێشەممە، هێزەکانی ئاسایش لە ئەستەنبوڵ حسکۆلیان لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی ئەسکدار دەستگیرکردووە.

دوای تەواوبوونی ڕێوشوێنی ئەمنی، حسکۆ ئۆغلو برایە بەردەم دادگا و سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

___

وێبنارێک بۆ ریچارد وایڵدینگ بەرهەمهێنەری فیلمی دۆکیۆمێنتاری لەسەر کورد ساز دەکرێت

Harmn

بەلجیکا: خانەوادەیەکی دیاری کورد پەیوەندی بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە دەکەن

Harmn

ئێزدییەکانی تاراوگە بۆ ژیاندنەوەی گوندەکانیان دەگەڕێنەوە باکووری کوردستان

Karzan