KDC

ڕوسیا بۆردومانی شاری ئۆدیسا دوا دەروازەی کەناری ئۆکرانیا دەکات

ئەمڕۆ شەممە لە دەریای ڕەشی ئۆکرانییەوە روسیا موشەکی ئاڕاستەی ناوەندی شاری ئۆدیسای ئۆکرانیا کرد و، هێرشێکی زەمینی دژی ئەو شارە نزیک دەبێتەوە.

رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە بەرپرسانی ئۆدیسا وتیان موشەکێک لە ناوەندی شارەکە بەر باڵەخانەیەکی شوقە کەوتووە، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدەن.

بەپێی راپۆرتەکان سیستەمی بەرگری موشەکی شارەکە مووشەکی ڕووسیی گرت ئەمە تا ئێستا لەلایەن سەرچاوەیەکی فەرمیەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ئەمە دوای ئەوە دێت کە جەنەراڵێکی ڕووسی وتی وڵاتەکەی بەدوای ئەوەدا بوو، کە کۆنترۆڵی خۆی بەسەر باشووری ئۆکرانیادا درێژ بکاتەوە.

گرینگی ئۆدیسا ئەوەیە، کە کۆنترۆڵەکەی مانای جیاکردنەوەی ئۆکرانیایە لە دەریای ڕەش و، بەمەش وڵات لە هاوردەکردن و هەناردەکردن بێبەش دەکات.

ئۆدیسا لە دوای کیێڤ و خارکیڤ، سێیەمین شاری گەورەی ئۆکرانیایە و پایتەختی باشووری ئۆکرانیایە.

جێی باسە، بە پێی بلومبێرگ، لەسەدا 70ی بازرگانی دەریایی ئۆکرانیا لە ڕێگەی بەندەرەکانی ئۆدیسا و بێ ئۆدیسا ئەنجام دەدرێت و، کیێڤیش بە زۆری لە بازاڕە نێودەوڵەتیەکان دابڕاو دەبێت

___

ئەوروپا :داواکاری پەنابەری زۆرن و زۆرینەیان داواکارییەکانیان ڕەتکراوەتەوە

nusar1

نەمسا: ئازمان، نەوەی حەسیب قەرەداغی شاعیری گەورەی کورد خەڵاتی باشترین ئەلبومی راپی ساڵی 2021 بۆ 2022 پێبەخشرا 

KDC

چی دەزانیت لە بارەی نیشانەکانی کۆڤیدی درێژخایەن ؟

KDC