KDC

هێڵی ئاسمانی تورکیا گەشتەکانی لەگەڵ ئیسرائیل زۆرتر دەکات

هێڵی ئاسمانی تورکیا ڕایگەیاند، کە ژمارەی گەشتی هەفتانەی نێوان تورکیا و ئیسرائیل بۆ 89 گەشت زیاتر دەکات.

لە بەردەوامی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل، هێڵی ئاسمانی تورکیا ڕایگەیاند، کە ئەناتۆلیا گەشتەکان بۆ ئیسرائیل زیاتردەکات، ئەوەش بە جۆرێک کە لە هاویندا 89 گەشتی هەفتانە لەنێوان ئیسرائیل و تورکیا ئەنجام دەدرێت.

لەنێو ئەو شارانەی تورکیا کە گەشتی ئاسمانی بۆ ڕێکدەخرێت، هەریەکە لە ئەستەنبوڵ و ئەنتالیا و موغلا بوون.

هێڵی ئاسمانی تورکیا، لە ئێستادا کۆی گشتی 56 گەشتی هەفتانە ڕێکدەخات، لەگەڵ 6 گەشتی ڕۆژانە لە فڕۆکەخانەی تەلئەڤیڤ بێن گوریۆنەوە بۆ فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ و، دوو گەشتی ڕۆژانە لە فڕۆکەخانەی بێن گوریۆنەوە بۆ فڕۆکەخانەی سەبیحە جۆکچین

___

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تووشی کۆرۆنا کۆڤید 19)بووە)

Harmn

هاووڵاتییەکی کوردی شنۆ لە تەمەنی 70 ساڵیدا لە سێدارە دەدرێت

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا، بەشداری کۆبوونەوەی نوێنەرایەتی رێکخراوەکانی ڕەوەندەکانی نەتەوەکانی ئەو وڵاتە کرد 

KDC