KDC

ئێران دەستبەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانیدا دەگرێت

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی ھێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، لە باکووری کەنداو، دەستیان بەسەر کەشتیەکی بیانیدا گرتووە، کە 200 ھەزار لیتر سووتەمەنی بەتاڵانبراوی تێدا بووە.

ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەرمی فارس بڵاویکردەوە, کە ئەمڕۆ یەکشەممە, ئێران کەشتییەکی بیانی دەست بەسەراگرتووە, کە سووتەمەنی لە باکووری کەنداو بارکردووە, بڕی سووتەمەنییەکەش 200 هەزار لیتر بووە.

عەقید غوڵام حوسێن حوسێنی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی هەرێمی دووەمی هێزی دەریایی پاسداران، دەڵێت: هەشت دەستەی ئەو کەشتییە دەستگیرکراون و گەیەنراونەتە بەندەری بۆشهر و، ڕادەستی لایەنە دادوەرییەکان کراون بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە و ڕێککارە یاساییەکان.

___

بنار هشیار: گەورەترین شانازی بوو بۆ من کە لەسەر ستەیج بووم و سەرۆک بارزانی بەرانبەرم دانیشتبوو

KDC

ئۆکرانیا،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دوایین پێشهاتەکان

nusar1

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنیارێکی بە ناونیشانی کاریگەری سۆشیالمیدیا لە سەر ئینتیمای نیشتمانی سازکرد

nusar1