KDC

ڕوسیا کۆگایەکی گەورەی چەکی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا بۆردمان دەکات

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئەمڕۆ چوارشەمە ڕایگەیاند کە بارێکی گەورەی چەکی ڕۆژئاوا ،کەلایەن ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا بۆ کیێڤ نێردرابوو ،بە موشەکی زیرەکی دورهاوێژ ی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بۆردومانکردووە
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ،ڕووسیا کۆگایەکی گەورەی چەکی و تەقەمەنی کەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیادابینکرابوون ،بەبەکارهێنانی موشەکی دوورمەودای زیرەک لە دەریاوە بۆ کارگەی ڕووپۆشی ئەلەمنیۆم لە شاری زاپۆریجە بۆردومانکردووە ، ،بەڵام ئاماژەی بە جۆرئەو چەکەکان نەکراوە
هەروەها ئیگۆر کناشینکۆف وتەبێژی وەزەرەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند ،کە فرۆکە جەنگییەکان دوێنێ شەو 59 بنکە و کۆگایی سەربازی ئۆکرانیان بۆردومان کردووە

ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدا دێت کە ڕۆژی سێشەممە پترلە 40 وڵات لە ئەڵمانیا کۆبوونەوەیان لەسەر بانگهێشتی ئەمەریکا بۆ بەهێزکردنی بەرگری ئۆکرانیا کردووە

هاوکات ڕۆژی چوارشەممە سوپای ئۆکرانیا دانی بە پێشڕەویی سوپای ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا نا و چەندین گوندی هەرێمی خارکیڤ و دۆنباسیان لەدەستداوە

جێی باسە مۆسکۆ لە سەرەتای ئەم مانگەدا هێزە سەربازییەکانی لە دەوروبەری کیێڤ پاشەکشە پێکردووە ، بۆ ئەوەی زیاتر تیشک بخاتە سەر هەوڵە سەربازییەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی دۆنتسک و لوگانسک لەڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا

___

هونەرمەندی شێوەکار و خۆشنووس مامۆستا عومەر عەلی کۆچی دوایی کرد

Harmn

چالاکوانێکی مەدەنی خەڵکی کرماشان، دوای بانگ کرانی بۆ ئیتڵاعاتی سوپای ئەو شارە، دەستگیرکرا

KDC

ئەڵمانیا لە لوتکەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە ژمارەی داواکاری مافی پەنابەری

KDC