KDC

ڕوسیا سزای بەسەر 287 ئەندامی ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا سەپاند

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، کە 287 کەسایەتی ئەندامی ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا سزا دراون.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە: “لە وەڵامی بڕیارەکەی حکومەتی بەریتانیا لە 11ی مانگی سێ، کە سزای بەسەر 386 ئەندام پەڕلەمانی ئەنجومەنی دومای ڕوسیا سەپاند، لەبەرانبەردا ڕوسیاش سزای بەسەر 287 ئەندام پەڕلەمانی بەریتانیا سەپاند”.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە، کە لیستی سزاکانی ڕوسیا سەرۆکی پەڕلەمانی بەریتانیا لیندسی هاڤری هۆوێڵ-یش لەخۆدەگرێت.

ئەوەی بڵاوکراوەتەوە ئەو کەسانەی کە ئێستا سزادراون، ناتوانن بچنە ناو خاکی ڕوسیاوە، چونکە ڕۆڵێکی کارایان بینیوە لەبەرجەستەکردنی سزاکان دژ بە ڕوسیا لە لەندەن و، بەشداری لە پڕوپاگەندەی نادروست دژی ڕوسیا دەکەن.

جێی باسە لە سەرەتای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری ڕوسیا دژ بە ئۆکرانیا، وڵاتانی ڕۆژئاوا و هاوپەیمانەکانیان، کۆمەڵە سزایەکی بازرگانی، ئابووری، دارایی، سیستمی بانکی و بگرە دیپلۆماسییەکان و کەسایەتیە سیاسیەکانیش، بەر سزاکان کەوتوون، لەبەرانبەردا ڕوسیاش کۆمەڵە سزایەکی هاوشێوەی دەرکردووە.

سۆران حەسەن

___

کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی دهۆکی کرد

nusar1

بەرپرسی کاروباری کۆنفدراسیۆن بۆ پەرلەمانتارێکی فینلەندا: نابێ بوونە ئەندامتان لە ناتۆ دژی چالاکوانانی کورد بشکێتەوە

nusar1

رەتکردنەوەی شەڕ لە نێو سەربازانی ڕوسیا سەر هەڵدەدات

nusar1