KDC

ستۆلتنبێرگ: سوید و فینلاند دەتوانن ببنە ئەندامی ناتۆ

ئەمڕۆ پێنج شەممە سکرتێری گشتی ناتۆ جێنس ستۆلتنبێرگ، رایگەیاند، کە فینلاند و سوید دەتوانن بەخێرایی بچنە ناو هاوپەیمانێتیەکەوە، ئەگەر بڕیار بدەن و داوای ئەندامێتی بکەن.

ستۆلتنبێرگ لە برۆکسل بە پەیامنێرانی وت: “ئەگەر بڕیار بدەن وداوای ئەندام بوون بکەن ، فینلاند و سوید بە گەرمی پێشوازیان لێ دەکرێت و، پێشبینی دەکەم پرۆسەکە خێرا بێت”، هەروەها نیشانیدا ئەو پلانەی کەهەیه لەسەر وتەی سەرۆکی فینلاند، سولی نینستۆ لەوبارەوە بڕیاڕبدات

ستۆلتنبێرگ ئەوەشی خستەڕوو، کە دڵنیابوو لەوەی دەکرێت بەرنامەکان رێکبخرێت بۆ ماوەی گواستنەوە لەنێوان جێبەجێکردنی هەردوو وڵات و، تا پەسەندکردنی فەرمی 30 پەرلەمانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، وتیشی: “من دڵنیام کە ڕێگا هەیە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی گواستنەوە بە شێوەیەکی باش، کە بۆ فینلاند و سوید قبوڵ بکرێت”.

جێی باسە ڕوسیا سنوورێکی 1330 کیلۆمەتریی لەگەڵ فینلاند هەیە، لەکاتێکدا سوید لەسنووری ڕوسیا دوور نییە، ڕوسیا هەڕەشەی بڵاوەپێکردنی چەکی ناوەکی و مووشەکی سوپەرسۆنیکی لە کالینینگراد کرد، ئەگەر هەردوو وڵات بچنە ناو هاوپەیمانێتیەکەوە.

___

کوردانی دیاسپۆرا بە دەم داواکەی کۆنفدراسیۆنەوە هاتن

nusar1

سەدر کۆتا بڕیاری لە بارەی ڕێککەوتن لەگەڵ مالکی دا

nusar1

بایدن داوا لە هاوڵاتیانی دەکات ،بەزووترین کات ئۆکرانیا بەجێبهێڵن

nusar1