KDC

کۆتایی کۆرسی زمانی کوردی و بەخشینی بڕوانامەی باوەڕپێکراو

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە ، وەک ئەرکی سەرشانی خۆیی ھەستا بە کردنەوەی کۆرسی زمانی کوردی بە شێوەزاری کرمانجی بە پیتی لاتینی بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆیی ناوەند، کۆرسەکان لە چەند ئاستێکدا بوون ، بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوامیان ھەبوو ، لەھەمان کاتدا پەیوەندی و ھەماھەنگی دروست ڕێکخرا لەگەڵ زانکۆیی دھۆک لە پشتگیری ئەم کۆرسانە لە ڕوانگەی زانستی و ئەکادیمی و پەروەردییەوە ، کاتێکیش کۆرسەکان کۆتاییان پێھات بڕوانامەکانیان لە لایەن زانکۆیی دھۆکەوە دانیانیان پێدانرا و وەک بڕوانامەیەکی فەرمی .
بێگومان لەسەرەتاوە ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە کاری لەسەر ئەوە کردووە زمانی کوردی و لایەنی پەروەردەیی لە پێشینەی کارەکانی بێت ، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی تێچووی ئەم کۆرسانەی لە ئەستۆگرت بە مامۆستاو پێداویستی و بەرنامەی تایبەت بۆ وتنەوەی وانەکان ، لەھەمان کاتدا کۆرسی شێوەزاری سۆرانیش بەردەوامی ھەیە و لەچەند مانگی داھاتوشدا ئەوانیش کۆتایی بە کۆرسەکانیان دێت ..
سوپاس بۆ زانکۆی دھۆک بۆ پشتیوانی و ھەماھەنگی و بوونی ئەو بڕوایە بە ئێمە وەک ناوەند ، ھیوادارین زانکۆکانی دی لە کوردستان بە ھەمان ئاراستەو ھەمان گیانی کوردیانەی زانکۆی دھۆک بێنە پێش تابتوانرێ لە ئایندەدا خزمەتی زیاتر بە مناڵانی کورد لە تاراوگە بکرێت و فێربوون و بە ئاشنابوونی زمانی کوردی بۆ مناڵانی دیاسپۆرا بکەینە بەرنامەو کاری بەردەوام .
پیرۆزبایی لە قوتابیە سەرکەوتوەکانیش دەکەین بەو ھیوایەی لە ئایندەدا بتوانن کارو خزمەتی باشتر بۆ نەتەوەکەیان پێشکەش بکەن ..
سوپاس بۆ گشت ئەو کەسانەی لەپشت سەرکەوتن و بەردەوامی کۆرسەکانی زمانی کوردیەوەن ، بە ھیوای ھەمیشە بەردەوامی .

___

فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی ئۆسلۆ لەژێر چەتر کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی درێژەبەچالاکییەکانییان دەدەن

Harmn

حکوومەتی هەرێم بنکەی تەندرووستی بۆ چارەسەری ئاوارە تووشبووەکانی کۆرۆنا لە کەمپەکانی دهۆک دەکاتەوە

KDC

تاڵیبان خۆپیشاندان قەدەغە دەکات

KDC