KDC

ئۆکرانیا :هێزەکانمان لە باکور نزیک سنوری ڕوسیا دەبنەوە

ئۆکرانیا : هێزەکانمان لە پێشڕەوی بەردەوامدان

ئەمڕۆ چوارشەمە وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر هێزەکانی ڕووسیا ١٢جار هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانمان لە پارێزگاکانی دۆنتسک و لۆگانسک

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە، کە هێزەکان 12 تانک و 4 سیستەمی تۆپ و 19 ئۆتۆمبێلی جەنگییان تێکشکاندووە و یەکەکانی بەرگری ئاسمانیش چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی و هەلیکۆپتەرێکی ڕوسییان تەقاندووەتەوە

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، کە هێزەکانی ڕوسیا بە موشەک و تۆپ هێرشی بەردەوام دەکەنە سەرکارگەی ئازۆڤستال لەشاری ماریۆپۆل هەروەها
داواکاری گشتی ئۆکرانیا گ

ڕایگەیاندووە، لە کاتی دەستپێکردنی شەڕەوە بەلایەنی کەمەوە 226 منداڵ کوژراون و 417 منداڵ برینداربوون

هەرلەمبارەوەهێزەکانی ئۆکراینا ڕایگەیاند هێزەکانی ژمارەیەک گوندیان لەهێزە ڕوسییەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی خارکیڤ سەندۆتەوە بۆ بەردەوامیدان بە هێرشێکی پێچەوانە کەدەتوانێ ببێتە سەرەتای جوڵەی شەڕ و لاوازکردنی پێشکەوتنی گەورەی ڕوسیا

تیتیانا ئەپاچینکۆ، وتەبێژی ڕۆژنامەوانی لیوای 92ی میکانیکی تایبەت، کە هێزی سەرەکی ئۆکرانیایە لە نزیک خارکیڤ، دووپاتی کردەوە کە هێزەکانی ئۆکرانیا لە ڕۆژانی ڕابردوودا ناوچەکانی چەرکاسکی، تیشکی، ڕوسکی تیشکی، بۆرچێڤا و سلۆبۆگانچ لە باکوری خەرکیڤیان گرتۆتەوە

نیل مێلڤین لە سەنتەری توێژینەوەی ڕووسیا لە لەندەن وتی: ئۆکرانییەکان لە سنووری ڕووسیا نزیک دەبنەوە. بۆیە هەموو ئەو دەستکەوتانەی کە ڕووسەکان لە ڕۆژانی سەرەتای جەنگدا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ئەنجامیان دا بە شێوەیەکی زۆر کاڵ دەبێتەوە”

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤیەناو ڕێکخستنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە نەمسا کۆبوونەوە

nusar1

کوردستانیانی هۆڵندا ئاگری نەورۆز دەکەنەوە

nusar1

پرۆفایلی داڤید دێ خیا

nusar1
KDC

FREE
VIEW